رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر - كه‌ركووك داده‌خرێت
له‌مباره‌یه‌وه عابدین نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌ی پردێ ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ په‌یامنێری كوردستان 24 پتشڕاست كرده‌وه و راشیگه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ داخستنی رێگای نێوان كه‌ركووك - هه‌ولێر له ناحیه‌ی پردێ، قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی پردێش ده‌ستپێده‌كات.
گوتیشی، گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێككارانه له‌سه‌ر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركووك بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاره‌كه له كاتژمێر 8:40 خوله‌كی ئه‌مشه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێت و تا كاتژمێر 6:00ی به‌یانی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكاره‌كه‌ی بكات.
k24 -
