جێگری سوپاسالار: حەوت وڵات مەشق بە ھێزی پێشمەرگە دەكەن

 جێگری سوپاسالار: حەوت وڵات مەشق بە ھێزی پێشمەرگە دەكەن
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان دەڵێ، چەند رۆژێك بوو مەشق و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگە راگیرابوو، بەڵام سبەی جارێكی دیكە دەست پێدەكاتەوە.

لیوا قارەمان كەمال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند رۆژێك بوو لەسەر داواكاریی ھاوپەیمانان مەشق و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگە راگیرابوو، كە ھیچ پەیوەندی بە ھێزی پێشمەرگەوە نەبوو و ئەوان خۆیان داوایان كردبوو، بەڵام سبەی دەست پێدەكاتەوە".

بە گوتەی لیوا قارەمان، وەك پێشوو، لە سبەینێوە حەوت وڵاتی سەر بە ھاوپەیمانان مەشق بە ھێزی پێشمەرگە دەكەن.
kdp-
Top