چه‌كدارانی په‌كه‌كه له قه‌زاكانی پشده‌ر و ماوه‌ت ده‌ستیان به وه‌رگرتنی سه‌رانه كردووه‌ته‌وه
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی، ده‌ڵێ: "ژمارەی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه زیادیان كردووه و له مه‌رزه لاوه‌كییه‌كان به ناوی گومرگه‌وه به‌رده‌وامن له دانانی بازگه و وه‌رگرتنی سه‌رانه له كاسبكاران و بازرگانان".
چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ته‌واوی سه‌ر سنووری شارباژێر بڵاوه‌یان بە هێزه‌كانیان كردووه و، سه‌رەڕای دانانی بازگه‌ی نایاسایی، سه‌رانه‌ش له خاوه‌ن مه‌ڕوماڵاته‌كان وه‌رده‌گرن."
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "چه‌ندین ساڵه چەکدارانی په‌كه‌كه له شارباژێڕ بازگه‌ی نایاساییان داناوه، باج و سه‌رانه و ڕسوومات لە هاووڵاتییانی كاسبكاری ناوچه‌كه و بازرگانان وه‌رده‌گرن و تەنانەت ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی مه‌ڕدارن و سه‌رقاڵی ئاژه‌ڵدارین و بۆ له‌وه‌ڕاندنی ماڵاته‌كه‌یان هاتوچۆی ناوچه كوێستانییه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌ڕۆنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه و ئەوانیش سه‌رانه‌یان لێ وه‌رده‌گرن".
به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هیچ گرووپ و لایه‌نێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت بازگه دابنێت و به ناوی گومرگەوە باج و سه‌رانه وه‌ربگرێت.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن گوتیشی: "چه‌كدارانی په‌كه‌كه هاووڵاتییانی ناوچه‌كه ئه‌زیه‌ت ده‌كه‌ن و هاووڵاتییان بێزار بوون له ده‌ستییان و، دانانی بازگه و وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه له هاووڵاتییان پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێساكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه".
ناوبراو زیاتر ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "به هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌یه، ده‌روازه‌ی لاوه‌كیی بازرگانیی قاچاخ زیاد ده‌بن و وه‌ك پێویست كۆنتڕۆڵ ناكرێن و، هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر سنووره‌كان زیاتر هه‌وڵی دانانی بازگه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر باج و سه‌رانه‌یان ده‌ست بكه‌وێت".
kdp-
