دۆسکی: عێراق دەیەوێ ئەمەریکا ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی بڕیارەکەی بدات

	 دۆسکی: عێراق دەیەوێ ئەمەریکا ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی بڕیارەکەی بدات
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق بە بڕیاری چوونە دەرەوەی فەرمانبەرانی ئەمەریکا لە عێراق تووشی سەرسووڕمان بووە، بەبێ ئەوەی ئەمەریکا هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فەرمانی بە چوونەدەرەوەی فەرمانبەرانی حکوومەتی ئەمەریکا لە عێراق کردووە، بەپێی فەرمانەکە دەبێ ئەو فەرمانبەرانەی کە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد و کونسووڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە ھەولێر کار دەکەن و کاری ھەنووکەیییان نییە، عێراق بەجێ بێڵن و، خزمەتگوزارییە ئاسایییەکانی ڤیزە لە ھەردوو باڵیۆزخانە و کونسووڵخانە بۆ ماوەیەکی کاتی ھەڵدەپەسێردرێن، چونکە تواناکانی حکوومەتی ئەمەریکا سنوردارن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی به‌په‌له‌ بۆ ھاووڵاتییانی ئەمەریکا لە عێراق.

بەیار دۆسکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "سەرەڕای پلانی ستراتیژیی ئەمەریکا و عێراق، کەچی ئەمەریکا ئەم بڕیارەی دا، عێراقیش دەیەوێ ئەمەریکا ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی ئەم بڕیارەی بدات."

بەیار دۆسکی ڕایشیگەیاند: "عێراق لە ڕێگای پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوە دەیەوێ ئەمەریکا هۆکاری بڕیارەکەی ئاشکرا بکات، چونکە عێراق پێی وایە توانیویەتی ئاسایشی کاربەدەستان و دیپلۆماتکارەکانی ئەمەریکا بپارێزێت."

kdp-
Top