سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان ساڵیادى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له گه‌لى كوردستان پیرۆز ده‌كات
په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستانەوە
به ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
ئەمڕۆ ساڵیادی یەکەمین هەڵبژاردنی دیموکراسیی کوردستانە، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایییهكی گه‌رم ئاراسته‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، ئەو ڕۆژە سەرەتای قۆناخێکی نوێ بوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان، لە یەکەمین ئەزموونی ڕزگاریی میللەتی کوردستان، ڕاستەوخۆ پەنای بۆ ئامرازە دیموکراسییەکان برد بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕکابەرییەکان و پێشڕەوایەتی و ئیدارەکردن و مافی گفتوگۆکرن لەپێناو بەرژەوەندیی گەل و وڵات، لەو ڕۆژەدا بناغەی دەوڵەتداری و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان جاڕ درا، وەڵامی هەموو ئەوانهش درایەوە کە پێیان وابوو گەلی کوردستان ناتوانێت ئیدارەی خۆی بکات و شارەزایی پێشکەوتنەکانی نییە، بەڵام ئەزموونە دیموکراسییەکەمان بۆ دۆست و دوژمنان سەلمێندرا، کە گەلی کوردستان نەک هەر توانای ئیدارەدانی خۆی هەیە، بەڵکو ئێستا ئەزموونەکەمان بووەتە نموونەی پێکەوەژیان و فەزای ئازاد و دیموکراسی و ئازادیی دەربڕین لە ناوچەیەک کە هەموو ئەو بنەمایانە ونن و هەموویان لە خەوی شەڕ و گەڕانەوەی مۆنۆپۆلن.
هه‌ر لە ساڵیادی یەکەمین هەڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای سەختی و ئاستەنگەکان، ئێستا خولی پێنجەمی پەرلەمانە و لە ڕووی نوینەرایەتی و بەشداریی سیاسی، فراوانترین ڕووبەری پێکهاتەی کوردستان دەگرێتەوە و جەخت دەکه‌ینه‌وه کە هەمیشە پەرلەمان بەشێک بێت لە چارەسەر بۆ سەرجەم لایەنەکان و چەتری کۆکەرەوەى گشت لایه‌نه‌كان و قووڵترکردنەوەی گیانی کاری پێکەوەیی و قووڵترکردنی کەلتووری دیموکراسی و دیالۆگ و بەرزڕاگرتنی بەرژەوهندیی گەل و نیشتمان لە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە بێت، هه‌روه‌ها دووپاتی پابەندبوونی تەواو بە ڕێکارە یاسایی و دیموکراسییەکان دەکەینەوە بۆ چارەسەری گرژی و ناکۆکییەکان، پێویستە هەمووان پابەند بین بەو بنەمایانە بۆ مامەڵەکردن و دەرفەتی زیاتری پێکەوەیی بوون، پێویستە بە هەمووان هەوڵی پەرەپێدانی زیاتری دیمواکرسی و هەڵبژاردن و ئازادیی زیاتر بدەین بە پێگیربوون بە بنەما یاساییەکان و پێشێلنەکردنی ماف و ئازادییەکان، بۆ ئەوەی هەمیشە کوردستانەکەمان گەشاوەتر بێت و هەر بە نموونەی دوورگەیەکی ئارام لەنێو دەریایەکی شەڕ بمێنێتەوە و که‌لتوور و فەرهەنگی بەیەکەوەژیان و دیموکراسییانەی گەلی کوردستان ببێتە وانەیەک بۆ ئەوانەی ڕێگە بە دەنگێکی جیاواز نادەن و بە زەبری هێز و تیرۆر و تۆقاندن هەوڵی خۆسەپاندن دەدەن.
جارێكی تر بەم بۆنەیەوە پێرۆزبایی له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ڕۆحی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی گه‌له‌كه‌مان داده‌نوێنین، سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، سڵاو بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان، هه‌میشه شاد‌و سه‌رفراز بن.
kdp-
