ئه‌مریكا لەبارەی فڕینی فڕۆكه مه‌ده‌نی و بازرگانییه‌كان به‌سه‌ر ئاوه‌كانی كه‌نداودا هۆشداری دەدات
بەپێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (ئه‌سۆشێیتد پرێس )، فڕۆكه‌وانیی فیدراڵی ئه‌مریكا دیپلۆماتكار و به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كانی له کوێت و ئیمارات ئاگاداركردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه کە پێویسته ره‌وشی مه‌یدانیی ناوچه‌كه ره‌چاو بكرێت و هێڵه فڕۆكه‌وانییه‌كان ئاگاداریی مه‌ترسییه‌كان بن، چونكه چالاكییه سه‌ربازییه‌كان و گرژییه سیاسییه‌كان له ناوچه‌كه زیادیانكردووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە له‌سه‌ر زه‌مین هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئه‌مریكی زیاتر بووه و دوور نییه به‌هۆی هه‌ڵه لێكدانه‌وه یان نه‌ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك كێشه‌یان بۆ دروست ببیت.
فڕۆكه‌وانی فیدراڵی ئه‌مریكا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و بازرگانی كه به‌سه‌ر ئاوه‌كانی كه‌نداودا ده‌فڕێ، پێویسته ئاگاداری چالاكییه سه‌ربازییه‌كان و زیادبوونی گرژییه سیاسییه‌كان بێت".
باسنيوز
