یەکێتی: تائێستا کاندیدیمان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا نەکردووەتەوە
زکری ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان گوتی: "تائێستا کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن یەکێتییەوە یەکلا نەبوەتەوە، چاوەروانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی دەکەین ئەگەر مەکتەبی سیاسی پێی یەکلا نەکرایەوە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری لەسەر دەدات".
گوتیشی: "زۆر پۆستی دیکە ھەیە لەناو یەکێتی یەکلا نەبووەتەوە پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم دوو کاندیدی ھەیە سەرۆکی پەرلەمان و وەزارەتەکان بەم شێوەیە، بۆیە ئەگەر ئەم پرسانە لە مەکتەبی سیاسی یەکلا نەبوویەوە سەرکردایەتی بە دەنگدان یەکلایی دەکاتەوە".
باسنيوز
