لەبارەی داخرانی شەقامی 120 مەتریی ھەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت
سەفین سابیر، بەڕێوەبەری پرۆژەی شەقامی 120 مەتری ڕايگەیاند: ”لە بەشێکی پەیج و میدیاکان باس لەوە کراوە کە شەقامی 120 مەتری داخراوە، بەڵام من ئێستا خۆم لەوێم و شەقامەکە دانەخراوە و ھاتوچۆ بەردەوامە، تەنیا ئەو سایدەی شەقامی 120 مەتری کە بۆ بەحرکە دەڕوات، بۆڕییەکی ئاوی ئیفرازی بە ژێریدا دەڕوات، کە بۆڕییەکە لە ساڵی 2003وە دانراوە واتە 16 ساڵە و کۆن بووە، ئەو بۆڕیییە شکاوە و شەقامەکەش بەھۆیەوە ڕۆچووە و تەنیا ئەو سایدە داخراوە“.
دەشڵێت: ”ئێستا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو لە شوێنی شکانی بۆڕییەکەن و سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن، کە لە ماوەی 24 کاتژمێری داھاتوودا کێشەکە کۆتایی دێت“.
بەڕێوەبەری پرۆژەی شەقامی 120 مەتری جەختی لەوەش کردەوە کە دوای چاککردنەوەی بۆڕییەکە، ڕاستەوخۆ دەست بە چاککردنەوەی شەقامەکە دەکەنەوە، داخرانی سایدەکەش لە شەقامی 120 مەتری بەشێوەیەکی کاتییە.
باسنيوز
