قایمقامییەتی سلێمانی خۆراکی ناو قوتووی قوپاو قەدەغە دەکات
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: "دوای ئه‌و به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه كردوومانە بۆ (قوتوی قوپاو) ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مادده و خۆراكانه‌ی كه له‌و قوتوانه‌دا هه‌ڵده‌گیرێت له رووی پێكهاته‌ی خۆراكییه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش به‌هۆی لێبوونه‌وه‌ی ئه‌و رووپۆشه كانزاییه‌ی له به‌شی ناوه‌وه‌ی قوتووه‌كه‌یه و تێكه‌ڵ به مادده خۆراكییه‌كه ده‌بێت".
ڕاشیگه‌یاند: "به‌هۆی زیانه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان، له‌سه‌ر فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و له‌ناوبردنی ئه‌و قوتووانه دراوه كه قوپاون و زیانیان به‌ركه‌وتووه و له چه‌ند رۆژی رابردوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كان له دووكان و ماركێته‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك له قوتوی قوپاودا گرتووه".
ڕوونیشیکردەوە کە ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه خۆیان هۆكارن له‌باره‌ى قوتووه قوپاوه‌كانه‌وه، پێویسته قه‌ره‌بووی خاوه‌نی دووكان و ماركێته‌كان بكه‌نه‌وه.
k24 -
