لە ھەولێر 30 تەن خورما و لە گەرمیان 8 تەن ماست و شیرەمەنی دەستی بەسەر داگیرا
دیاری شێخە، لە ھەولێر رایگەیاند: "لیژنەكانی قایمقامیەتی ناوەندیی ھەولێر دەستیان گرت بەسەر زیاتر لە 30 تەن خورما كە لە كۆگایەك دانراوە و ماوەی بەسەرچووە، بەپێی زانیارییەكان مانگێك پێش رەمەزان ھێنراوەتە ھەولێر".
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندیی هەولێر راگەیاند: "چەند كەسێك لە ناوەڕاستی عێراق ئەو خورمایەیان ھێناوە و لە ھەولێر لە كۆگا ھەڵیان گرتووە و چاوەڕێی مانگی رەمەزانیان كردووە، خورمایە مایە بەسەرچووە و ساختەیان كردووە بەروارەكەیان گۆڕیووە، بڕی خورمایەكە زیاتر لە 30 تەن دەبێت، دەیانویست بینێرە بازاڕەكان".
لە لایەكی دیكە لیژنە ھاوبەشەكانی قایمقامییەتی كەلار لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە ماڵێكدا لە قەزای كەلار دەستیان گرتووە بەسەر سەدان سەتڵ ماست و شیرەمەنی.
وەك لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: "له‌نێو ماڵه‌كه‌دا هاووڵاتییه‌ك به بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن ماست و شیره‌مه‌نى دروست ده‌كات. دواى پشكنینى كارگه‌كه به فه‌رمانى قایمقامى كه‌لار بڕیاردا ته‌واوى ماست و شیره‌مه‌نى نێو كارگه‌كه كه نزیكه‌ى هه‌شت ته‌ن ده‌بێت له گه‌ڵ ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت و نموونه‌شیان بۆ پشكنین ره‌وانه‌ى ته‌ندروستى كرا. هاوكات كارگه‌كه داخراو به پێى یاسا و رێنماییه‌كان لێكۆڵینه‌وه لەگه‌ڵ
k24 -
