سۆران.. لە دیانا دەست بەسەر بڕێكی زۆر جەرگی ئێرانیدا گیرا
نەقیب شیمال سەلیم، بەرپرسی لێژنەی ئابووریی شارۆچكەی دیانا رايگەیاند، درێژەی كار و چالاكییەكانماندا بۆ پشكنینی بازاڕ و دووكانەكان لەپێناو نەهێشتنی خۆراك و كاڵای ناشیاو و ماوەبەسەرچوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2019 لە هەڵمەتێكدا بۆ بازاڕ و دووكانەكانی سنوورەكەمان، دەست بەسەر بڕێك جەرگی ئێرانیی قەدەغەكراودا گیرا، لەگەڵ ژمارەیەك خۆراك و كاڵای ماوەبەسەرچوو".
گوتیشی: "چەند كەسێك بەهۆی فرۆشتنی ئەم جەرگ و كاڵا و خۆراكی ماوەبەسەرچوو بانگهێشتی لێژنەی یاسایی كران، رێنماییش بە دووكاندار و فرۆشیاران درا".
باسنيوز
