شاسوار عەبدولواحید دەستگیر کرا

شاسوار عەبدولواحید دەستگیر کرا
پاش ئەوەی دادگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید لەسەر کەیسی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕووتی پەرلەمانتارێکی حزبەکەی، دەستگیر کرا.

دوێنێ چوارشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩، فەرمانی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەرکرا. کەمێکیش لەمەوبەر، میدیای سەر بە ناوبراو، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدیان ڕاگەیاند.

کەیسی دەستگیرکردنەکە پەیوەندی بە سکاڵایەکی پەرلەمانتار شادیە نەوزاد، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستانەوە هەیە کە شاسوار عەبدولواحیدی بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕووت و دانانی کامێرای نهێنی لە نێو کابینەکانی پڕۆژەی گەشتیاریی (چاڤیلاند) تۆمەتبار کردووە و ژمارەیەکیش لە کەسانی نزیک لە شاسوار عەبدولواحید لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لەبەردەم دادگادا دانیان بە چەند تاوانێکی وەک ناوزڕاندن و هەڕەشەکردندا ناوە.









باسنيوز
Top