پۆلیسی سۆران: لەبەر مەترسیی پەکەکە با هاووڵاتییان سەردانی کوێستانەکان نەکەن
راید سەعدوون هاودیانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، رايگەیاند: "بەهۆی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا (پەكەكە) بۆردومان و هێرشەكانی سوپای توركیا لە ناوچەکە و بەتایبەت ناوچە سنوورییەكانی برادۆست و شێروان مەزن لە سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر، ماوە ماوە بۆردومان و تۆپباران دەكرێن و شەڕ و تێكهەڵچوون لە نێوان ئەم هێزانە دروست دەبێت، بەمەش رەوشی سەربازی ئەم ناوچە سنووریانە نائارامن".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران گوتیشی: "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بە هیچ شێوەیەك روو لەو ناوچە سنوورییانە نەكەن، بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی، چونكە تا ئێستا چەندین كەس لەو ناوچە سنوورییانە بەهۆی رەوشی سەربازیی ئەم هێزانەوە بوونەتە قوربانی".
باسنيوز
