ئاراس حەسۆ میرخان: پارتی دەتوانێت بە ڕۆژێک کاندیدەکانی یەکلایی بکاتەوە

ئاراس حەسۆ میرخان: پارتی دەتوانێت بە ڕۆژێک کاندیدەکانی یەکلایی بکاتەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠١٩، مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆدەبێتەوە. ڕوونیشی کردەوە کە حزبەکەی دەتوانێت بە ڕۆژێک پرسی کاندیدەکان یەکلایی بکاتەوە.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕايگەیاند: ”ئەمڕۆ ١٦\٥\٢٠١٩، مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەیەکی ئاسایی دەبێت و باسی کاندیدی بۆ پۆستەکان تێدا ناکرێت“.

ڕوونیشی کردەوە کە پاش ئەوەی مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەسپێردرێت، مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی لەگەڵیدا کە خۆیشی ئەندامی مەکتەبی سیاسییە، ”ناوەکان دیراسە دەکەن“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە لێژنەیەک بۆ ھەڵسەنگاندی کاندیدەکان و سیڤییەکانیان دانراوە و ئامادەکاریش کراوە. گوتیشی: ”ئێمە کێشەمان نابێت، پارتی بە ڕۆژێک ئەم بابەتە یەکلایی دەکاتەوە و وەک لایەنەکانی دیکە نین“.









باسنيوز
Top