فراکسیۆنی پارتی پرۆژە یاسایەکی گرنگی پێشکەش بە پەرلەمان کرد
لیزا فەلەکەدین کاکەیی پەرلەمانتار لە فراکسێونی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمبارەوە راگەیاند پێشتر کۆمەڵیک بڕیار لەبارەی قەرەبووی کەسوکاری کوردانی ئێزیدی لەبارەی بێ سەرشوێنبوونیان هەبووە".
لیزا فەلەکەدین کاکەیی ناوەرۆکی پێشنیازی پرۆژەکەی خستە ڕوو: "سەرجەم ئەو ئێزیدییانەی لە شەڕی داعش شەھید بوون، بە شەھید ھەژمار دەکرێن و کەسوکاریشیان ھەمان ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدانیان دەبێت".
لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەھیدانی کوردانی ئێزدیدا بڕیاری دەرکردبوو، بەڵام ئەوانە بڕیار بوون و ئەم پێشنیازەی فراکسیۆنی پارتی دوای پەسەندکردنی ناوەرۆکەکەی دەبێتە یاسا و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی".
بەپێی پێشنیازەکەی پارتی رۆژی ٣ی مانگی ٨ی ھەموو ساڵێک وەک رۆژی کارەساتی ئێزدییەکان وەک پشووی فەرمی دیاری کراوە.
دوای داگیرکردنی دەشتی نەینەوا لەلایەن داعشەوە، ڕێکەوتی 2014/8/3 ھێرشیان کردە سەر شنگال و بە سەدان ژن و منداڵ و پیر و گەنجیان لە کوردانی شەھید کرد و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێن بوون و رۆژانە و لە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵی ڕبردوودا بە لەلایەن نووسینگەی ڕزگارکردنی ئێزدییەکان لە دەستی داعش و بە هەوڵ و لەژێر چاوەدیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لەو بێ سەروشوین بوانە رزگار کراون.
باسنیوز
