به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پێشوازی كرد لە ئه‌ندرێ سافینگ باڵیۆزی بێڵاڕووسیا له عێراق
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16/5/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و به‌ڕێز فوئاد مامه‌ند حه‌مه‌د كونسولی فه‌خریی بێلاڕووسیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز سافینگ ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كرد و خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردان و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و خواستی وڵاتی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
