له هه‌رێمی كوردستان30 ملیار مه‌تر سێجا ئاو به‌فیڕۆ چووه
بەھۆی نەبوونی بەنداوی پێویست لە ھەرێمی كوردستان، ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆر له ئاوی باران و ژێر زه‌وی به فیڕۆ ده‌چێت، ئەمساڵیش سەرەڕای ئەوەی بارانێكی زۆر لە هه‌رێمی كوردستان باریوه، كەچی ئاستی گلدانەوەی ئاوی بەنداوەكان بەراورد بەساڵی رابردوو تەنھا سەدا 30 بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.
به‌ڕێوەبه‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو ئه‌كرم محەمەد رایگەیاند، ته‌نیا له وه‌رزی بارانبارینی ئه‌مساڵدا 30 ملیار مەترسێجا ئاو بەفیڕۆچووە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، سه‌نته‌ری نیشتمانی به‌ڕێوبردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ تا 13ی ئایار/ مایۆی 2019، له به‌نداوه‌كاندا 52.072 ملیار مه‌تر سێجا ئاو گلدراوه‌ته‌وه، كه به‌راورد به ساڵی رابردوو رێژه‌كه چه‌ند جاره‌یه و پار ته‌نیا 17.306 ملیار مه‌تر سێجا ئاو گلدرابوویه‌وه.
k24-
