بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد قاسم ئۆغلۆ ده‌كات

 بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد قاسم ئۆغلۆ ده‌كات
بەناوی خودای گەورە و میھرەبان

خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد قاسم ئۆغلۆ

بەدڵگرانیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی و ئەدیب دۆست(ئەحمەد قاسم ئۆغلۆ)مان پێگەیشت.

بەڕێز(ئەحمەد قاسم ئۆغلۆ) یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی(پارتی دیموکراتی کوردستان- باکور) بوو، ساڵانێکی زۆر لە ریزی ئەو حزبە خزمەتی بە پرسی نەتەوەیی و نیشتمانی کردووە و لەگەڵ ئەوەشدا لە بواری ئەدەبی کوردی بەشێوەزاری زازایی جێدەستی دیارە.

ھاوخەمی بۆ خانەوادە تێکۆشەرەکەیان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و خزم و ھەڤاڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان- باکور دەکەین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
Top