"بە فەرمی باسی لادانی حەلبووسی نەكراوە.. وادەی یەكلاكردنەوەی وەزارەتەكان دیار نییە"

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو چەند وەزارەتەی لە كابینەی عادل عەبدولمەهدیدا ماون، هاوكات ئەوەش دەڵێ، كە بە فەرمی لادانی حەلبوسی لە لایەن كوتلەكەیەوە باس نەكراوە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەو چوار وەزارەتەی ماون لە كابینەی عادل عەبدولمەهدیدا، دەبێ یەكلا بكرێنەوە، بە تایبەتیش وەزارەتی ناوخۆ، نەشیشاردەوە، كە تا ئێستا وادەی یەكلاكردنەوەیان دیاری نەكراوە.
kdp-
Top