مهسرور بارزانی و باڵیۆزى بێلاروسیا لە عێراق پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد
ئهمڕۆ چوارشەممە 15/5/2019، مهسرور بارزانی، راوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان پێشوازی له ئەندرێی ساڤینیک باڵیۆزى کۆمارى بێلاروسیا لە عێراق کرد و پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.
له دیدارێكدا، وێڕای تاوتوێکردنی پهرهسهندنەکانی ناوچهكه و هەوڵەکانی پێكهێنانی حكوومهتی هەرێمی کوردستان، پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان ههرێمی كوردستان و کۆمارى بێلاروسیا خرایەبەرباس.
لەو دیدارەدا مهسرور بارزانی، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ کۆمارى بێلاروسیا نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا، کە لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی باش و گونجاو بۆ کۆمپانیاکانی بیانی لە گشت سێکتەرەکان هەیە.
لەبەرامبەردا باڵیۆزى کۆمارى بێلاروسیا باسی لە توانای وڵاتەکەی لەڕووی پیشەسازی و ئابووری کرد و خۆشحاڵی خۆی بە پتەوکردنی پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەوان لەلای خۆیانەوە خوازیارن لە زۆر بواردا، لەوانش بوارەکانی بازرگانى و پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستى و کشتوکال لە نێوان کۆماری بێلاروسیا و هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەن.
باسنيوز
