نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆ بوونەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/5/2019، لە هەولێر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و جۆن ویلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق کۆبوونەوە و چەند دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق به‌تایبه‌تی و ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و هه‌ردوولا دیالۆگ و گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان وه‌ك تاكه ڕێگه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، به پێویستیان زانی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و ڕاوێژكارى سه‌ربازى ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا كرد به‌تایبه‌تی كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كێشه چاره‌سه‌ر كران و له‌مباره‌یه‌وه ویلكس ده‌ستخۆشی له هه‌وڵ و ماندوبوونه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
هەروەها ویلكس پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌ران و پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ شوێنى خۆیان خسته ڕوو.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئه‌نجام گه‌یشتنی گفتوگۆكان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه بوو.
باسنيوز
