قادر قاچاغ: رێگا نادرێت ئیداره‌ی شه‌رعیی شنگال بگه‌ڕێته‌وه
قادر قاچاغ، به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ده‌بێت دۆخی شنگال ئاسایی بكرێته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له چوونه ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن له‌و شاره راست نییه".
گوتیشی: "سوپای عێراق و په‌كه‌كه له شنگالن و رێگا نادرێت ئیداره‌ی شه‌رعیی شاره‌كه بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌م ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شاره‌كه داناوه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال، له پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند، چەندین ساڵە ئاوارەكانی شنگال لە كەمپدان، دۆخی شارەكەش لە دەست دەرچووە و شتێك نییە بە ناوی یاسا و ئیدارە و بەڕێوەبردن، شنگالیش بووەتە وێرانە و رێكخراوەكانیش لەبەر خراپیی دۆخی ئەمنی، شارەكەیان جێ هێشتووە.
باسنيوز
