هاوبەشانی کارەبا زیاتر لە تریلۆنێک دیناری كاره‌با قه‌رزارن
له كۆبوونه‌وه‌کەی لێژنه‌كه‌دا بانگهێشتی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای دهۆك كراوه بۆ روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ره‌وشی كاره‌بای پارێزگاكه و دواتر له كۆبوونه‌وه‌كه مه‌ترسی زیاده‌ڕۆیی كاره‌با خراوه‌ته روو كه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو كاره‌با له كوردستان ده‌دزرێت.
گوڵیزار ره‌شید سندی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌كه گوتی: "به‌داخه‌وه خواستی كاره‌با له دهۆك زۆر بووه كه‌چی به‌رهه‌مهێنانی نه‌ك وه‌ك خۆیه‌تی، بگره كه‌متریش بووه، هۆكاره‌كه‌شی دابین نەكردنی سوته‌مه‌نییە، هه‌وڵ دراوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن، چونكه له‌كۆی گشتی ئه‌و كاره‌بای بۆ دهۆك ده‌روات 75 مێگاوات بۆ كه‌مپه‌كان، 45 مێگاوات بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ، بۆ نه‌خۆشخانه و گرتوخانه‌كانیش 50 مێگاوات کە سه‌رجه‌میان 170 مێگاواتی كاره‌بای دهۆك بۆ ئه‌و سێكته‌رانه دابه‌ش ده‌كرێت كه وای كردووه گرفت بۆ كاره‌بای دهۆك دروست ببێت و رێژه‌ی كاره‌بای مۆلیده زیاتر ببێت".
گوتیشی: "6 مانگی ده‌وێت تا ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر ده‌بن بۆ ئێستاش داواكراوه به‌دابینكردنی 836 هه‌زار لیتر گازوایل بۆ وێستگه‌ی (كاژێر) تا بتوانرێت یه‌كه‌یه‌كی دیكه له‌پاڵ وێستگه‌ی دهۆك بخرێته‌وه كار.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له كۆبوونه‌وه‌كه باسی زیادەڕۆیی له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی كراوه له‌و كۆبوونه‌وه‌كه باسی ئه‌وه كرا له رێگای سیسته‌می (سیماس میته‌ر) چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بكرێت جگه له‌وه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر كاره‌با له قەرزدایە کە هاووڵاتیان 911 ملیار دینار و حكوومه‌تیش 230 ملیار دینار قه‌رزارن.
باسنيوز
