سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشھاتە سیاسییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، ھەروەھا پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا، وێڕای ئاماژە دان بە بەردەوامیی ھەڕەشە و مەترسییەکانی داعش لەسەر ئاساییشی عێراق و ناوچەکە، جەخت لەوە کرایەوە کە گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسییەکان نەبێتە ھۆی ئەوەی تەرکیز لەسەر شەڕی داعش کەم ببێتەوە.
ژیان و گوزەرانی ئاوارەکان لە پارێزگای نەینەوا، ھەروەھا کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ئێزدییەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دابینکردنی ئاساییش و خزمەتگوزاری لە ناوچەکانیان، تەوەرێکی دیکەی ئەو دانیشتنە بوو.
