رێباز حەملان وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆری دەرکرد
وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چەند نووسراوێکی جیاوازدا بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆری دەرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥-٥-٢٠١٩، رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نووسراوەکانی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردوووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ رێباز حەملان، وەزیری دارایی، داواکارییەکانی وەزارەتەکەی جێبەجێ کردووە و ڕەزامەندی لەسەر داون.
داواکارییەکانی وەزارەتی تەندروستی:
- سێ ملیار و ١٥٨ ملیۆن و ٨٢٠ ھەزار دینار
بۆ دابینکردنی خواردنی یەک ساڵی نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی.
- ١٨٠ ملیۆن دینار
بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ سیستەمی گەرمیی نەخۆشخانەکان.
- ٢٦ ملیۆن دینار
بۆ ھەشت پزیشک لە بری دانەنانی نۆرینگەی پزیشکی.
- ٢٠ ملیۆن دینار
بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە ھەڵەبجە.
- سێ ملیۆن و ١٠٨ ھەزار دینار
بۆ کڕینی چوار کۆمپیوتەر بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی.
- ٤٠ ملیۆن دینار
بۆ دابینکردنی خواردن بۆ نەخۆشخانەکانی سنووری راپەڕین.
- چوار ملیۆن و ١٥٠ ھەزار دینار بۆ دروستکردنی بەشی سووتاوی لە نەخۆشخانەی گشتیی ھەڵەبجە.
- ١٥ ملیۆن و ٤٤٦ ھەزار دینار
بۆ چاککردنەوە و گواستنەوەی سووتێنەر لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بۆ نەخۆشخانەی ھەڵەبجە.
- ٥٧٢ ملیۆن و ٩٣٤ ھەزار و ٧٥٠ دینار
بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە.
باسنيوز
