لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان: میلیشیاکان هاوشێوەی سەردەمی سەدام پەلاماری خەڵک دەدەن
جوان رۆژبەیانی، پەرلەمانتاری پارتی و سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان ھۆشداری لە تەعریبکردنی ناوچە کوردستانیەکان دەدات و دەڵێت ئەم ھەنگاوە پێچەوانەی لێکتێگەشتنەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایە.
لیژنەکە بە توندی ئیدانەی تەعریبکردنی ناوچەکە دەکات.
ئەو لیژنەیە داوای ئاساییکردنەوەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان دەکات و دەشڵێت پاراستنی کەرامەتی خەڵککەی بە ھێزی پێشمەرگە و سوپای فەرمی دەبێت.
ئەو لیژنەیە دەشڵێت ھەرکات هەل بۆ میلیشیاکان بڕەخسێت، ھاوشێوەی سەردەمی سەدام ھەوڵی داپڵۆسینی خەڵکەکە دەدەن.
لیژنەکە ئاشکراشی دەکات دوای بە دەنگەوەھاتنی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان گیراوەکان ئازاد کراون.
دوێنێ چوارشەممە دەیان بنامڵەی عەرەبی اهوردە بە پاڵپشتیی هێزێکی سوپای عێراق هێرشیان کردەوە سەر گوندی پەلکانە لە سنووری قەزای دووبز لە پارێزگای کەرکووک و چەندان ماڵی هاووڵاتیانی کوردیان داگیر کرد و ئەو کەسانەش کە بەرگرییان لە خۆیان کرد دەستگیر کران.
باسنيوز
