عه‌ره‌به هاورده‌كان ماڵه كورده‌كانی په‌ڵكانه داگیر ده‌كه‌ن
جارێكی دیكه عه‌ره‌به هاورده‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه گوندی په‌ڵكانه و ماڵه كورده‌كانیان داگیر كردووه، كه هێزێكی زۆریان له‌گه‌ڵ دایه و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی كوردیشیان ده‌ستگیر كردووه.
هاووڵاتییه‌كی په‌ڵكانه‌ی سنووری ناحیه‌ی سه‌ڕگه‌ران له پارێزگای كه‌ركووك، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ئێستا ماڵه‌كانیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به هاورده‌كانه‌وه داگیر كراوه، ئه‌و هێزه‌ی پاڵپشتیی هاتنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كانیش ده‌كات، خه‌ڵكێكی زۆریان ده‌ستگیر كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه خۆی یه‌كێكه له ده‌ستگیر كراوه‌كان، رایگه‌یاند، هێزێكی سه‌ربازیی به جلی مغاویری، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به هاورده‌كان هاتوون و ژماره‌یان یه‌كجار زۆره، ئێستا ئه‌وانیان ده‌ستگیر كردووه و تا ئێستا نازانرێت بۆ كوێیان ده‌به‌ن.
ئەمڕۆ زیاتر لە 200 عەرەبی هاوردە بە چەکەوە و بە 50 ئۆتۆمبێلەوە هاتوونەتە سەر گوندی پەڵکانە لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و بە پاڵپشتیی هێزەکانی عێراق‌و هەوڵی داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد و خانووەکانیان دەدەن.
دانیشتووانی گوندی پەڵکانە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و زەوییەکانیان، دەستیان داوەتە دار و بەرد و هەوڵی رێگرکردن لەو کارەی عەرەبە هاوردەکان دەدەن.
شایه‌تحاڵێكش كه چه‌ند ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی ده‌ستگیر كراون، له په‌ڵكانه‌وه، كه هه‌ر كه‌سێك هاتووچۆ بكات، له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت، بۆیه داوای به هاناوه چوونیان ده‌كات و راشیگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نینه موڵك و ماڵی خۆیان جێ بهێڵن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عه‌ره‌به هاورده‌كان هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵه كورده‌كان و داگیریان كردوون.
كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی 23ی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، زیاتر له 16 گوندی كوردنشین له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌عریب دان و عه‌ره‌بی هاورده‌ش ماڵه كورده‌كانی په‌ڵكانه داگیر ده‌كه‌ن.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و راده‌ستكردنی شاری كه‌ركووك به رێككه‌وتنی ژێر به ژێر له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، هه‌ڵمه‌تی ته‌عریبكردنه‌وه‌ی گونده كوردییه‌كانی سنووری ناحیه‌ی سه‌ڕگه‌ران و به‌تایبه‌تیش په‌ڵكانه و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه، ده‌ست ی‌پێ كردووه‌ته‌وه.
K24-
