هه‌سه‌ده و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری رۆژئاوا وه‌ڵامی دیمه‌شقیان دایه‌وه
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، داعش له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی سووریاوه هێرش ده‌كاته سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات.
كینۆ گابریێل، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له باره‌ی هه‌ردوو نامه‌ی حكومه‌تی سووریا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش گووتی: پێویسته پێش هه‌موو شتێك حكومه‌تی سووریا به دوای هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بۆ شه‌ڕی تیرۆر بگه‌ڕێت، نه‌ك هه‌ڵوێستێكی دوژمنكارانە دژی هه‌سه‌ده پیشان بدات.
گوته‌بێژی هه‌سه‌ده جه‌ختیشیكرده‌وه، ناكرێت حكومه‌تی سووریا رۆڵ و پێگه‌ی هه‌سه‌ده له شه‌ڕی تیرۆر پشتگوێ بخات.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وەڵامی حكومەتی سووریای دایه‌وه و رایگه‌یاند، لێدوانەكانی حكومەت خزمەت بە پارچەبوونی سووریا دەكەن.
دەستەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، لێدوانە نەرێنییەكانی دژبە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر و هه‌سه‌ده، خزمەت بە یەكپارچەیی سووریا ناكەن، بە تایبەت بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە و نامه‌كه‌یان بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایش، ھیچ بنەمایەكی راستیان نییە و ئەو جۆرە نامانە خزمەت بە یەكپارچەیی خاكی سووریا ناكەن.
k24-
