عه‌ره‌به سوننه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كان ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گوندی په‌لكانه ده‌كه‌ن
موزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی گوندی په‌لكانه، هێرشی عه‌ره‌به هاورده‌كان بۆ سه‌ر گونده‌كه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی ته‌عریب له‌و ناوچانه، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی داڕشتنی پلانی ئه‌و هێرشه بۆ راكان سه‌عدی جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی درێژ ده‌كات.
، موزاحم حوێت ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له سنووری قه‌زای دوبزی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك روویدا، پرۆسه‌یه‌كی پلان بۆداڕێژراو بوو له‌لایه‌ن راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك و سه‌عد حه‌ربییه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك و به هاوكاری گروپه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئامانج له‌و هه‌نگاوانه بۆ وه‌ده‌رنانی كورده ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌یه له‌سه‌ر زیدی خۆیان و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕیه‌كی نوێیه له پرۆسه‌ی ته‌عریب".
،موزاحم حوێت دووپاتیكرده‌وه، "گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له چوارچێوه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه و عه‌ره‌به هاورده‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هاوكاری هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای عێراق و گروپه میلیشیاكان، ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و خاكی كورده‌كاندا بگرن".
به‌گوێره‌ی گوته‌كانی وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كان، "له‌و كاته‌وه‌ی راكان جبووری له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه له سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ك پارێزگاری شاری كه‌ركووك سه‌پێندراوه، جبووری له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی نوێی ته‌عریبكردنی دیارترین ناوچه كوردستانییه‌كان، ده‌ستی به چه‌ندین بڕیار و رێككاری نوێ له دژی كورد كردووه".
له به‌یاننامه‌كه‌یدا به‌ناوی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كان حوێت دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوچانه بێبه‌ری خۆمان له‌و كه‌س و لایه‌نانه راده‌گه‌یه‌نین كه به‌خۆیان ده‌ڵێن عه‌ره‌ب و به ره‌چه‌ڵه‌كیش عه‌ره‌بی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه نین، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئه‌و خاكه‌ی كورد داگیر بكه‌ن".
گوتیشی: "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌و كه‌سانه به سزای خۆیان بگه‌یه‌ندرێن و له‌و ناوچانه بكرێنه ده‌ره‌وه كه داگیریان كردوون، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی دیكتاتۆری عێراق و پاشانیش له چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌وه، له پارێزگاكانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی رێكخراوی ته‌عریب، هاورده‌ی كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه كراون".
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له به‌یاننامه‌كه‌یدا داواشی له هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ كرد، "له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بێنه سه‌ر هێڵ و رێگری له چه‌كه‌ره‌كردنی ئه‌و فیتنه‌گێڕانه بكه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی دڵسۆزانی به‌عس، قاعیده، رێكخراوی داعش و میلیشیا ئێرانییه‌كانه‌وه ئاگری فیتنهكهیان له ناوچه‌كه بكه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌موو كاتێك به‌هێزتره".
k24-
