بازيان.. له شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه كه‌سێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو
له‌ناحیه‌ی بازیان به‌هۆی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌وه، كه‌سێك كوژراو و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت, هێزی تایبه‌تمان ناردوه و ئێستا دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵكراوه و رێككاری پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به كوردستان ٢٤ راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناحیه‌ی بازیان، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه كه‌سێك كوژراو و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌ڕه‌كه به‌هوی كێشه‌یه‌كی كومه‌ڵايه‌تیيه‌وه بووه و، هه‌ر كه‌سيكيش فه‌رمانی ده‌ستگيركردنی هه‌بيت، بنكه‌ی پۆلیسی بازیان ده‌ستگیری ده‌كات و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
kdp-
