پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆك بارزانى به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى تێكۆشهرعهبدولرهزاق سافى
بزووتنه‌وه‌ى نیشتمانیی عێراقى سه‌ركرده‌یه‌كى دیار و تێكۆشه‌رێكى دێرینى له‌ده‌ست دا كه ژیانى خۆی بۆ عێراقێكى دیموكراسى و پێشكه‌وتوو تەرخان كرد كە تیایدا ههمووپێكهاتهكان بە مافەكانیان شاد بن.
هه‌ڵوێسته‌كانى ئەو تێكۆشەرە بەرانبه‌ر دۆزه ڕهواكەمان به‌درێژایى مێژووى خه‌باتمان، هه‌ڵویستى شه‌ره‌فمه‌ندن و گه‌له‌كه‌مان و سەرجەم هێزه سیاسىیەكان و ناوەندە ھزری و ڕۆشنبیرییەكان شانازى پێوه‌ده‌كه‌ن.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەكه‌ى و تێكۆشه‌رانى حزبى شیوعى عێراقى ده‌كه‌ین. لەخودای گەورە ده‌پاڕێمه‌وه گیانی ئەو تێكۆشەرە كۆچكردووە بخاته بەر دلۆڤانىی خۆى و سەبر و ئارامیش بە كه‌س و كار و هه‌ڤاڵانى ببەخشێت.
ا
kdp-
