فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
فراکسیۆنی پارتی لە بەیاننامەکەیدا بڵاوی کردەوە، "هەوڵەکانی گۆڕینی دیمۆگرافیای گوندەواری کەرکووک بەردەوامە و پارێزگاری سەپێندراو و دەسەڵاتی سەربازی خەریکی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەن".
فراکسیۆنی پارتی ڕاشی دەگەیەنێت، "هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای گوندی پەڵکانە و 16 گوندی دیکە دەدرێت و بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە شۆڤێنیانە دەکەین و به هه‌ڕه‌شه‌يه‌كی جدی له‌سه‌ر بناغه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی عێراق وه‌سفی ده‌كه‌ین".
هەروەها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن له ئاست ئه‌و جۆره كارانه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و عێراقی نوێ یه‌كناگرنه‌وه.
فراکسیۆنی پارتی پشتیوانی خۆیشی بۆ خه‌ڵكی گونده‌كان دووپات ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو رێگه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری ده‌گرنه‌به‌ر و له‌ئاست ئه‌و سته‌مه‌ی له خه‌ڵك ده‌كرێت ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستن.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠١٩، زیاتر لە ٢٠ بنەماڵەی عەرەب کە سەدان کەس دەبن و ئەوانەن کە کاتی خۆی ڕژێمی بەعس هێنابوونیە ناوچەکە، بە پاڵپشتیی هێزێکی زۆری مغاویری سەر بە سوپای عێراق، چوونەتە سەر گوندی (پەلکانە) و چەندان خانووی بەتاڵیان دەست بەسەردا گردووە.
پەلکانە گوندێکی دەوروبەری ناحیەی سەرگەڕانە لە قەزای دوبزی پارێزگای کەرکووک، لای باکووری ڕۆژئاوای گوندەکەش ناحیەی دیبەگەی سەر بە قەزای مەخموورە.
باسنيوز
