دوو کارمەندی دەزگای مین لەکاتی پڕۆسەی پاکسازیی مینێکیان پێ دا تەقییەوە

دوو کارمەندی دەزگای مین لەکاتی پڕۆسەی پاکسازیی مینێکیان پێ دا تەقییەوە
ئەمڕۆ لە کێڵگەیەکی مین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لەکاتی پرۆسەی پاکسازیی، مینێک بە دوو کارمەندی پیشەوەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی مینی سلێمانیدا تەقیوەو برینداربوون.

بەرێوەبەرایەتی گشتی مینی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، " ئەمرۆ سێشەممە 14/5/2019، لە بەرەبەیانی کاتژمێر 8:45 خولەکدا لە کێڵگە مینی ملە سووری گوندی نەوەر سەر بە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید لە کاتی پرۆسەی پاکسازی مینێک بە دوو کارمەندی پیشەوەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی مینی سلێمانیدا تەقیوەو برینداربوون".

ڕوونیشکراوەتەوە، لە دوای رزگارکردنیان لە کێڵگە مینەکەدا تیمی پزیشکی سەرەتایی فریاگوزاری راستەخۆ چارەسەری گونجاویان بە ئەنجام گەیاندووەو بە ئۆتۆمبیلی فریاکەتن گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەتنی پارێزگای هەڵبجەی شەهید و دواتر لە کاتژمێری 12ی نیوەڕۆ گەیندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار لە سلێمانی و دوای پشکنینی گشتی پزیشکی لە نەخۆشخانەی شار توانرا سەردانیان بکرێت و دڵنیاببنەوە لە نەبوونی مەترسی گەورە لە سەر ژیانیان.








باسنيوز
Top