کاندیدەکانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکلا نەبوونەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 14-5-2019، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتیی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی، لە سلێمانی کۆ بووەوە.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی حزبەکە بوو بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و پشکی یەکێتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی بە میدیایاکانی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پابەندبوون بە ێککەوتنی نێوان حزبەکە و پارتی دیموکراتی کوردستان کراوەتەوە.
لەتیف شێخ عومەر بەبێ هیچ ئاماژەکردنێک بە یەکلابوونەوەی کاندیدی پۆستەکانی حزبەکەی لە حکوومەت، رایگەیاند، ”چاوەڕوانین لەگەڵ ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم پرسی کەرکوک و بەغدا چارەسەر بکرێن“.
یەکێتی لە هەڵبژاردنی رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، یەکێتی 21 کورسیی پەرلەمانی بەدەست هێنا و هەریەکە لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند وەزارەتێکی دیکە، بەر ئەو حزبە کەوتن.
باسنيوز
