مه‌زڵووم كوبانێ: داوای مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، مه‌زڵووم كوبانێ، رایگه‌یاند، هیوادارین ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌كانی عێراق له سووریا دووباره نه‌كاته‌وه و به‌شێك له هێزه‌كانی له سووریا بهێڵێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، كه دوێنێ بڵاوكرایه‌وه، مه‌زڵوم كوبانێ نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به پلانی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌ربڕی.
گوتیشی: كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ساڵی 2011دا بووه هۆی ئه‌وه‌ی بوار بۆ سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی داعش ده‌سته‌به‌ر بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نه‌كرێنه‌وه و رێگه نه‌درێت له سووریا ئه‌زموونی عێراق دووباره ببێته‌وه.
مه‌زڵووم كوبانێ داواشیكرد، به‌شێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری كورد بكه‌ن و سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌سه‌ده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هێزێكی تایبه‌ت به ئاسایشی ناوخۆی وڵات.
ئاماژه‌ی دا، دانووستانی نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌ت ئه‌نجامی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه و ئیداره‌ی تره‌مپ بووه‌ته هۆی درووستبوونی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م دانووستاندا.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، مه‌زڵووم كوبانێ به نسبه‌ت ئه‌مه‌ریكاوه زۆر گرنگ بووه. تا ئه‌و راده‌یه‌ی به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا كه پێشتر كاری له سووریا كردووه، رایگه‌یاندووه، ئێمه بۆ هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕاینه‌وه لای مه‌زڵوم كوبانێ.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه، له میانی شه‌ڕی داعشدا زیاتر له شه‌ش گه‌وره به‌رپرسی سوپای ئه‌مه‌ریكا له نزیكه‌وه مامه‌ڵه و كاریان له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم كوبانێ كردووه، كه پێشتر گه‌ریلای په‌كه‌كه بووه و له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و توركیاوه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌ژمار كراوه.
k24-
