له ئاكرێ و باشماخ زیاتر له 45 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و سێ كه‌سیش سزا دران
له قه‌زای ئاكرێ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردنی بە ماددەی هۆشبەر و ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی 45 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری راگەیاند. له باشماخیش شوفێری بارهه‌ڵگرێك ده‌ستگیركرا، كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ‌بوو. دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیش سێ كه‌سی به زیندان حوكمدا.
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، هێزەکانیان لە چالاکییەکدا لە سنووری ئاکرێ باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە لە سێ کەس پێکهاتوون، دەستیشیان بەسەر 45 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین دا گرتووە.
وەک لە راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەراتی نەهێشتی ماددە هۆشبەرەکاندا هاتووە ئەو باندە هەوڵیانداوە هەرێمی کوردستان وەک پردێک بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاربهێن.
k24-
