ئافرهتان پڕۆژهیهكیان بۆ بهشداریكردن له حكوومهت ئامادهكردووه
ئافرەتان پڕۆژەیەكیان ئامادەكردووە, بۆ ئەوەی لە كابینەی نوێی حكوومەت پشكی زیاتریان پێبدرێت و بەشدارییەكی كارا لە دامەزراوەكانی حكوومەتدا بكەن.
ئافرهتان ھەروەھا داواش دەكەن، لایەنەكان بهیهكهوه ھاوكاربن، بۆ ئەوەی پڕۆژەكەیان سەركەوتوو بێت و ئاستەنگەكانی بەردەم بەشداری ئافرەتان لابدهن.
لهمبارهشهوه سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەكادیمیای پارتی تیشك دەخاتە سەر ئاستەنگ و رێگرییەكانی بەردەم ئافرەتان لە رەخساندنی دەرفەتی كار و بەشداریان لە پرۆسەی سیاسیی.
چنار سهعد عهبدوڵڵا، بەرپرسی سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەكادیمیای پارتی دهڵێت: بۆ ئەم مەبەستە پڕۆژەیەكی چاكسازیمان بۆ ئافرەتان لە كابینەی نوێی حكوومەت ئامادەكردووە و دواتر پێشكەش بە مەكتەبی سیاسی پارتی دهكهین، داواش له حزبەكانی دیكە دهكات، ھاوكاربن لەسەرخستنی پڕۆژەكەیان.
جوان یوونس رۆژبەیانی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتیيش لهم بارهیهوه دهڵێت: پڕۆژەكهیان حكوومەت بەوەوە پابەند دهكات, ئەو له 30%ـیهی لە پەرلەمان جێگیركراوە لە حكوومەتیش رەنگبداتەوە.
لە پڕۆژەكەی سەنتەری دیراسات و توێژینەوەی پارتیدا ھاتووە, ئەو رێژە بەشدارەی ئافرەتان لە دامەزراوەكانی حكوومەت لە ئاستی داخوازییەكانی ئافرەتدان دا نییە, لە بەشێكی ناوەندەكانیش رۆڵیان پێنەدراوە و داوادەكەن, لە كابینەی نوێی حكوومەت رۆڵی زیاتر بە ئافرەتان بدرێت.
k24-
