نێچیرڤان بارزانی و نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بنه‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 13/5/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ى بوون، خاتوو پڵاسخارد خۆشحاڵیی خۆی به ڕێككه‌وتنی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانه هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا، هه‌روه‌ها باس له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ركان كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئاسایش و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ناوچه‌كه به هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی سووریا و ئێرانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
kdp-
