سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: جێگری پارێزگاری نەینەوا پشکی پارتییە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: جێگری پارێزگاری نەینەوا پشکی پارتییە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕای دەگەیەنێت، چەند کاندیدێکمان بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری نەینەوا هەیە، ئومێدمان هەیە کە ٢٧ دەنگیش بهێنێت.

بەرەکات شەمۆ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕايگەیاند: "بڕیارە کاتژمێر ٢ی ئەمڕۆ دووشەممە 2019.5.13 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەڕێوە بچێت و تێدا پارێزگار و هەردوو جێگرەکەی هەڵدەبژێردرێن".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: "جێگری یەکەمی پارێزگار ئیستحقاقی هەڵبژاردنی پارتییە و چەند کاندیدێکیشمان بۆ ئەو پۆستە هەیە، بەڵام جێگری دووەمی پارێزگار هێشتا یەکلا نەکراوەتەوە و ئومێد ەکەین پێش کۆبوونەوە یەکلا بکرێتەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "بۆ هەڵبژاردنی هەر جێگرێک ٢١ دەنگی پێویستە، بەڵام ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی ئومێد دەکەین کە کاندیدەکەمان ٢٧ دەنگ بهێنێت".












باسنيوز
Top