سەرۆکی حکوومەت بڕیارێکی لەبارەی گوندی کۆری دەرکرد

سەرۆکی حکوومەت بڕیارێکی لەبارەی گوندی کۆری دەرکرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیارێکی گرنگی لەبارەی دانیشتوانی یەکەی نیشتەجێبوونی گوندی کۆری دەرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 13/5/2019، ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) بڵاوی کردەوە، کە بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان کە واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانى لەسەرە، بڕیارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی یەکەی نیشتەجێبوونی گوندی کۆری دراوە.

بەپێی نووسراوەکە، قەربووکردنەوەی دانیشتوانی گوندی کۆری بە پارچە زەوییەکی 200 مەتری و گەڕاندنەوەی 7 ھەزار دۆلارەی وەک پێشەکی لە پرۆژەکەیان داوە.










باسنيوز
Top