كورد ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگای كهركووك رهتدهكاتهوه
هێشتا یەکلایی نەبۆتە هەڵبژارنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجام دەدرێت یاخود نا، بەڵام لایەن و پێکهاتەکان هەریەکەو بۆچوون و داواکاری تایبەتیان هەیە. عەرەب و تورکمانەکان بەهۆی تێبینییەکانیان لە سەر تۆماری دەنگدەران دەیانەوێت یاسایەکی تایبەت بۆ بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنە دەربچێت.
ئهوان لهگەڵ یاسایەکی تایبەتن، پارێزگاری لە عێراقیبوونی کەرکووک بکات، ئەگەر ئەو یاسایە بۆ ماوەیەکی دیاریکراویش بێت، بۆ ئەوەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان نەتەوەکان مسۆگەر بکەن و کەرکووک وەکو عێراقێکی بچووککراو بمێنێتەوە، وهك ئهوهی ئهوان دهیڵێن. .
کورد بۆ ئەم بابەتە دابەشی دووبەرە بووه و تا ئێستابە دوو داواکاری و دوو تێڕوانینی جیاوازەوە هەریەکەیان بە ئاراستەیەک قسە لە سەر هەڵبژاردنەکە دەکهن
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە کردووە و پێشیازیکردووە لە ناوەڕاستی مانگی یازدەی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت، ههرچهنده بڕیاری کۆتایی لای پەرلەمانە.
K24
