شەوی ڕابردوو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شيعي کادرێکی حزبی سۆلیالیست دیموکراتی کوردستان دەڕفێنن

شەوی  ڕابردوو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شيعي  کادرێکی حزبی سۆلیالیست دیموکراتی کوردستان دەڕفێنن


شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سەر بە قەزای خانەقین، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کادرێکی حزبی سۆلیالیست دیموکراتی کوردستان دەڕفێنن و برایەکیشی بریندار دەکەن.



مەڵبەندی خانەقینی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕای گەیاندووە "شەوی ڕابردوو ۱۲/٥/۲۰۱۹، چەکدارانی حەشدی شەعبی چوونەتە سەر گوندی (ئەحمەد تاهیر سورە مەیلی) و، دەستیان کردووە بە تەقەکردن و دواتر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی (ڕەشید ئیبراهیم مستەفا) ئەندامی مەڵبەندی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە خانەقین".



بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "لەو هێرشەی حەشدی شەعبیدا برا گەورەی ناوبراو بەناوی (نەجم ئیبراهیم مستەفا) كە کادرێکی پێشکەوتووی حزبە بریندار بووە و برایەکیشی بەناوی (دلێر نەجم ئیببراهیم مستەفا) بەدیلی کەوتووەتە دەست هێزەکەی حەشدی شەعبی پاشان سەیارەکەشیان شووتاندووە".



لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەش دراوە "دوای ئەوەی کادر و ئەندامانی سنووری مەڵبەندی خانەقینی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەرگرییەکی باش لە خۆیان دەکەن، بەڵام هێزەکەی حەشدی شەعبی تا ئێستا ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و تاکوو ئێستا (دلێر نەجم ئیبراهیم) بێسەروشوێن".








باسنيوز
Top