لە ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا پێشوازی لە تەرمی شەهید عەمید ئەسەکەندەر کرا و نوێنەری سەرۆک بارزانی ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوو

 لە ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا پێشوازی لە تەرمی شەهید عەمید ئەسەکەندەر کرا و   نوێنەری سەرۆک بارزانی ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوو
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی شەهید عەمید ئەسکەندەر گەردی کە لە نەخۆشخانەیەکی ئوردەن شەهید بوو، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لە وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزرەتی پێشمەرگە و نوێنەری سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا تاجە گوڵینە لەسەر تەرمەکەی داندرا.



بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و کەریم سنجاری، وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و کەسوکاری ئەو شەهیدە و بەرپرسانی باڵای حکوومەت و فەرماندەکانی پێشمەرگە لەناو وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا پێشوازی لە تەرمی شەهید عەمید ئەسکەندەر گەردی کرا و تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا لەسەر تەرمەکەی داندرا.



سەرەتای ڕێوڕەسمەکە لەلایەن سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەری سەرۆک بارزانی و کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت تاجەگوڵێنە لەسەر تەرمی شەهید عەمید ئەسەکەندەر گەردی دانرا.



پاشان تاجە گوڵینەی بنەماڵەی شەهید عەمید ئەسکەندەر و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و لایەن و کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکان لەسەر تەرمەکەی دانرا.



بڕیارە دوای ڕێوڕەسمە سەربازییەکە تەرمەکەی لە گوندی (گرد عارەب)ی سەر بە جێژنیکان لە نزیک هەولێر کە زێدی خۆیە، بە خاک بسپێردرێت.



ڕۆژی پێنجشەممە (٩-٥-٢٠١٩) لەکاتی ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە گوللە هاوەنێکی ٦٠ ملم تەقییەوە و لە ئەنجامدا شەهید عەمید ئەسکەندەر گەردی و دوو پێشمەرگەی دیکە زامدار بوون و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەیە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئوردن.



عەمید ئەسکەندەر گەردی فەرماندەی لیوای ٣ی کۆماندۆی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بوو و یەکێک بووە لەو فەرماندانەی پێشمەرگە کە ڕۆڵی بەرچاویان لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش هەبووە.





باسنیوز
Top