لەمەودوا حکوومەت پارە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە خەرج ناکات کە بە کارمەندانى فرۆشتووە
حکوومەتى هەرێم بڕیاریداوە بەراگرتنى خەرجیى هەموو ئەو ئۆتۆمۆبێلە حکوومیانەى کە بەشێوەى پێشینەى درێژخایەن بە فەرمانبەران فرۆشراون.
د. سامى جەلال بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ راگەیاند: بەپێى نووسراوێک کە لە 27 نیسانى ئەمساڵەوە دەرچووە بە واژووى هەردوو وەزیرى ناوخۆ و دارایى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بڕیاردرا بە ڕاگرتنى خەرجیى تەواوى ئەو ئۆتۆمۆبێلە حکوومیانەى کە بەشێوەى پێشینەى درێژخایەن بە فەرمانبەران فرۆشراوە".
راشیگەیاند: "حکوومەت لەنیسانى ساڵى ڕابردووەوە بڕیاریدا بە فرۆشتنى ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە مۆدێلیان کۆنە بەشێوەى زیادکردنى ئاشکرا، وەزارەتى دارایش بڕیاریدا پارەکە لەسەر فەرمانبەران بکرێتە قیستى درێژخایەن و بە (120) پشک و مانگانە لە مووچەکانیان ببڕدرێت".
باسنیوز
