هۆشداری له‌ باره‌ی دۆخی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌درێت

هۆشداری له‌ باره‌ی دۆخی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌درێت

لەبارەی کێشەکانی تونێلی دەربەندیخان، قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان هۆشداریدا و داوای بەدەمەوەچوونی لە پارێزگای سلێمانی و لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هه‌رێمی كوردستان كرد.

تونێلی دەربەندیخان مێژووی درووستبونی دەگەڕێتەوە بۆ پەنجاکانی سەدەی رابردوو وەک تاکە رێگایەکی سەرەکی هاتووچۆی نێوان پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی گەرمیان بەکارهێنراوە.

بەهۆی تێپەڕیبوونی تانکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر هەمان رێگا ماوەی چەند ساڵێکە تونێلی دەربەندیخان دووچاری وێرانکاری بووەتەوە بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ و گڕگرتن و تەقینەوەی ئەو تانکەرانەوە پێکهاتە و ژینگەی تونێلەکە بووەتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ لەبەردەم هاتوچۆی هاووڵاتیان و گەشتیاراندا.

له‌ دوای بارینی بارانی زۆر لەمساڵدا بڕێکی زۆری ئاو لەچیای (بەرانان) دابەزیە ناو تونێلەکە و کە گومان ئەکرا مەترسی بێت لەسەر پێکهاتەی کۆنکرێتی و رێگاوبانی رووی ناوەوەی تونێلەکە.

بەپێی نوسراوێکی قائیمقامیەتی دەربەندیخان کە ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی و لەوێشەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەکنیک لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە داواکراوە تیمی پسپۆڕ و شارەزا لەبواری تونێلدا ره‌وانه‌ی تونێله‌كه‌ بكرێن و هه‌روه‌ها کۆمپانیای شارەزا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و خەمڵاندنی تێچووی چارەسەرەکان و داواکردنی بوودجەی پێویست بۆ ئەو زیانانەی کەبەرتونێلی دەربەندیخان کەووتوون بانگهێشتبكرێن.

پاش سەردان و بینین و لێکۆڵینەوەی لیژنەی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی سەرەڕای چاکسازی سەرەتایی و خێرا دواجار بەشێک لەکەم و کورتەکانی نێو تونێلی دەربەندیخان وەک خۆی ماون.

k24-
Top