فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی شه‌هید بوو
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر گه‌ردی، فه‌رمانده‌ی لیوای 3ی كۆماندۆی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی شه‌هید بوو.
راگه‌یاندنی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی بڵاویكرده‌وه، عەمید ئەسکەندەر گەردی یەکێک بوو لە فەرماندە بوێر و قارەمانەکانی پێشمەرگە و فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی کە لەمیانەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خاکی کوردستان رۆڵی کاریگەر و بەرچاوی هەبوو.
عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر، رۆژی پێنجشه‌ممه (9ی ئایار/ مایۆی 2019)، له كاتی راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە گوللـە هاوەنێکی 60 ملم تەقییەوە و بەوهۆیەوە عەمید ئەسکەندەر گەردی بە سەختی زامداربوو و دواتر بەمەبەستی چارەسەر گواسترایەوە بۆ ئوردن و ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئوردن گیانی سپارد.
بڕیاره سبه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه هه‌ولێر و له رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازیدا به‌خاك بسپێردرێت.
kdpp
