دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای 15 جار لەسێدارەدانی بۆ سێ تاوانبار دەرکرد

دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای 15 جار لەسێدارەدانی بۆ سێ تاوانبار دەرکرد
دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای 15 جار لەسێدارەدانی بۆ سێ تاوانبار دەرکرد کە لە ساڵی 2013دا لە سنووری کەرکووک 18 شۆفێری تەکسییان کوشتبوو.

دادگای تاوانەکانی سلێمانی / 3 لە ڕۆژی 9/5/2019، بڕیاریدا بە سزادانی هەرسێ تاوانبار (ئەحمەد مستەفا عەبدولمەهدی) و (حسین شعلان فزاع) و (حمدان سرحان فرز) بە سزای 15 جار لە سێدارەدان بۆ هەر یەکێکیان بەپێی مادەی 2ی بڕگەی 2 بە دەلالەتی مادەی 10ی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 3ی ساڵی 2006.

تاوانبارانی سزادراو ڕۆژی 18/3/2013 تاکو ڕۆژی 3/11/2013، هەژدە 18 شۆفێری تاکسیان لە کەرکووک فڕاندووە و پاشان شەهیدیان کردوون، دواتر ئەو گرووپە کە ژمارەیان 7 کەسە دەستگیر کران و تا ئێستاش 4 تۆمەتباری دیکەی هەمان دۆسیە ماون و چاوەڕێی حوکمی یاسایین.










باسنيوز
Top