بڕیارێکی عەبادی لەدژی کوردستان ھەڵدەوەشێنرێتەوە

بڕیارێکی عەبادی لەدژی کوردستان ھەڵدەوەشێنرێتەوە
بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە دژی گەلی کوردستان هەڵدەوەشێندرێتەوە.

نەدا عەنتەری، پەرلەمانتاری پیشووی عێراق رايگەیاند، راگرتنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دووەم بڕیاری حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عێراق (2014-2018) بوو.

لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، شاندەکەی هەرێمی کوردستان و محەمەد هاشم ئەلعانی، وەزیری بازرگانیی عێراق کۆ بوونەتەوە و ئەلعانی بڕیاری داوە بڕیارەکەی عەبادی لە دژی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان هەڵوەشێندرێتەوە.

نەدا عەنتەری ئاماژەی بەوەش کرد، کە بڕیارەکانی حەیدەر عەبادی، کە گرنگترینیان پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان، بڕینی بەشەبودجەی کوردستان و دانانی گومرگ لەسەر ئەو کەلوپەلانەی دەهاتنە کوردستان، نادەستووری بوون و بە میزاجی لە دژی هەرێمی کوردستان دراون.

د.ناسر ھەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە لێکتێگەیشتن و هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا هەڵوەشێندراونەتەوە و ئێستاش ”چاوەروانی باشترکردنی پەیوەندیی ھەردوولا دەکەین“.












باسنيوز
Top