کاتی کردنەوەی بەشی سێیەمی شەقامی 120 مەتریی ھەولێر ڕادەگەیەنرێت

کاتی کردنەوەی بەشی سێیەمی شەقامی 120 مەتریی ھەولێر ڕادەگەیەنرێت
بەرێوەبەری پرۆژەی 120 مەتریی ھەولێر کاتی کردنەوەی بەشی سێیەمی شەقامەکە ئاشکرا دەکات.

سەفین سابیر، بەرێوەبەری پرۆژەی 120 مەتریی ھەولێر گوتی: "رۆژێک پێش جەژنی رەمەزان نۆ کیلۆمەتر لە شەقامی 120 مەتری دەکرێتەوە، کە دەکەوێتەوە نێوان ڕێگای کۆیە نزیک ماجیدی مۆڵ بۆ ڕێگای کەرکووک، دوای ئەوەش نۆ کیلۆمەتری دیکە دەمینێت، کە ڕێگای کەرکووکە بۆ دەرەوەی شار".

گوتیشی: "لە ھەندێک شوێنی پرۆژەکە داری واشنتۆن و لە ھەندێک شوێنی دیکە بەردی جوانکاری بۆ دادەنرێت".














باسنیوز
Top