سەرۆکایەتیی پەرلەمان: دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکی هەرێم کرایەوە

 سەرۆکایەتیی پەرلەمان: دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکی هەرێم کرایەوە


ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.



کەمێک لەمەوبەر، مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکی هەرێم کرایەوە.



لەلایەکی دیکەوە سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد: ”تۆمارکردنی کاندیدانی سەرۆکی هەرێم تا ١٥ی ئایار بەردەوام دەبێت“.



جەختیش لەوە کراوەتەوە کە ئەو کەسەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید دەکات، نابێ تەمەنی لە ٤٠ ساڵ کەمتر بێت.








باسنيوز
Top